هاوردەکاری چییە؟
بەو کاڵایانە کە لە وڵات یان وڵاتانێک دروست دەکرێن و لە ڕێگەی بازرگانییەوە دێنە ناو وڵاتێکی تر، دەوترێت هاوردەکاری. بەگشتی لەبەرئەوەی دابین کردنی ژمارەیەک کاڵا بۆ هەندێک لە وڵاتان لە توانادا نییە و لە ڕووی ئابوورییەوە بە قازانج نییە، هەربۆیە ئەوان بە بەکارهێنانی کاڵای هاوردەکاری پێداویستییەکانی خۆیان دابین دەکەن. بارودۆخی کەش و هەوا لە نموونەی هۆکاری سەرەکی پێدوایستی و ڕێژەی هاوردەکارییە، زۆرجار وڵاتان لە هەمبەر هاوردەکاریدا، ئەو کاڵایانەی کە لەناوەوە دابینیان دەکەن، بۆ وڵاتانی تریش هەناردە دەکەن و هەوڵ دەدەن بۆئەوەی لە نێوان هاوردەکاری و هەناردەکاریدا لانیکەم، هاوسەنگییەکی گونجاو هەبێت و هەوڵ دەدەن هەناردەکارییەکانیان زیاتر بکەن لە هاوردەکاری.
جۆرەکانی هاوردەکاری بریتییە لە: هاوردەکاری بڕاوە، هاوردەکاری کاتی، کاڵایەک کە گەڕێندراوەتەوە، ترانزیت (ناوخۆیی و دەرەکی)
ئاماری ئەو وڵاتانەی زۆرترین هاوردەیان هەیە لە جیهاندا :